پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه و تێیدا جه‌خت له به‌رده‌وامی گفتوگۆكان بۆ دیاریكردنی پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك كرایه‌وه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا هاتووه رۆژی یه‌كشه‌ممه 3ی ئاداری 2024، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ هێزه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له به‌رده‌وامی گفتوگۆكردنی نێوان هێزه سیاسییه‌كان بۆ دیاریكردنی پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك و گه‌یشتن به كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها دوو هه‌فته‌ش دیاریكرا بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه براوه‌كانی كه‌ركوك له‌سه‌ر رێككارێكی یه‌كگرتوو رێبكه‌ون.
هه‌روه‌ها سودانی رایگه‌یاند، گرنگه گفتوگۆی نێوان هێزه سیاسییه‌كان له پێناو پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی شاری كه‌ركوك به‌رده‌وام بێت.