ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی لیبیا لە بەرزبوونەوەدایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی لیبیا لە بەرزبوونەوەدایە و تائێستا گەیشتووەتە 2800 گیانلەدەستدان و زیاتر لە حەوت هەزار کەسیش بێسەروشوێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە12ی ئەیلول، مانگی سوری لیبی ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەوە زۆرترین زیان بەر شاری درنە کەوتووە و تائێستا 2800 کەس گیانیان لەدەستدا وە و زیاتر لە حەوت هەزاریش بێسەروشوێنن.

ئاماژەی بەوەکرد، 20 هەزار خێزان بەهۆی لافاوەکەی ڕۆژهەڵاتی لیبیاوە ئاوارەبوون.

لە ڕۆژی یەکشەممەوە، زریانی دانیال بەتوندی لیبیای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە قوربانییەكی زۆری گیانی لێكەوتەوە، هەروەها دەیان ناوچەی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەش زیانی گەورەیان بەركەوتووە، لەگەڵ ئەوەشدا زریانەکە جگە لە لیبیا، توركیا، یۆنان و بولگاریاشی گرتووەتەوە و چاوەڕوان دەكرێت بگاتە میسر، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنن ئامادەكارییان بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازر كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا