پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی نەوتی عێراق، کارگەکانی دروستکردنی خشت پابەند دەکات بە بەکارهێنانی غازی شل لەبری نەوتی ڕەش و ڕایگەیاند، بەنرخی پاڵپشتیکراو غاز دەداتە کارگەکانی دروستکردنی خشت و داوایان لێدەکات نەوتی ڕەش بەکارنەهێنن.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد،” ئامانج لەم کارەی وەزارەتی نەوتی عێراق، کەمکردنەوەی ڕێژەی دەردانی کاربۆنە لە بەرگەهەوادا و سنووردارکردنی پیسبوونی ژینگەیە”.
ڕوونیکردەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق، بەڕێژەیەکی زۆر غازی شل دابین دەکات و بەنرخی پاڵپشتیکراو دەیدات بە کارگەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەیەکی دیکەش لە پلانی وەزارەتدایە ئەویش گۆڕینی کارپێکەرەکانی ئۆتۆمبێلە لە گاز و بەنزینەوە بۆ بەکارهێنانی غازی شل و ئێستا چەندین وەرشە بۆ گۆڕینی سیستمی سوتەمەنی ئۆتۆمبێل دامەزراون، هەر شۆفێرێک ئارەزوی بەکارهێنانی سیستمی غازی هەبێت حکومەت هاوکاری دابین کردنی نیوەی تێچووی ئەو گۆرانکارییە دەبێت.