وەزارەتی تەندروستی عێراق: ڤایرۆسی ئیریس نەگەیشتووەتە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ڤایرۆسی ئیریس نەگەیشتووەتە عێراق و چاودێری دۆخەکە دەکەین.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد،” ڤایرۆسی ئیریس، کە یەکێکە لە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی کۆڤید19 نەگەیشتووەتە عێراق، بەڵام دوورنییە بگات”.

ئاماژەی بەوەکرد، گۆڕانی جینی لەو ڤایرۆسەدا حاڵەتێکی ئاساییە و لای خۆیانەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن، بەڵام هەندێک جار گۆڕاوەکانی ئەنفلۆنزای وەرزی کاریگەری لەسەر نەخۆش هەیە، بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە یان بەتەمەنن دەبێت زوو زوو دەستیان بشۆن و ماسک بەکاربهێنن.

ڕوونیکردەوە، لەکاتی دەرکەوتنی هەر حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەڕێگای تاقیگەکانەوە توانای دەستنیشانکردن و مامەڵەکردیان لەگەڵیدا هەیە، بەڵام لەماوەی ڕابردوودا بەشێکی زۆری هاوڵاتیان  ڤاکسینیان وەرگرتووە یان پەتاکەیان گرتووە بۆیە بەگشتی بەرگری دژی نەخۆشییەکە دروستبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا