سەركردەیەكی ئێزیدی پارتی بەنانەوەی ئاژاوە لەشنگال تۆمەتبار دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
قادر موراد ڕێبەری ئێزیدییەكان لەشنگال پارتی دیموكراتی كوردستانی تۆمەتبار كرد، بە هەوڵدان بۆ دروستكردنی ئاژاوە لەناوچەكە.

قادر موراد لەمیانی لێدوانێكی وتی: ئەوەی دوو ڕۆژ پێشتر ڕوویدا ناكۆكییەكی لاوەكی بوو لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و كێشەكە بە خێرایی چارەسەر كرا.

ئەو وتیشی: حیزبەكەی بارزانی هەوڵدەدات هەموو دەرفەتێك بقۆزێتەوە بۆ خراپ بەكارهێنانی دۆخی ئەمنی شەنگال و دروستكردنی ئاژاوە بۆ بەرژەوەندی سیاسی،.

قادر موراد جەختی كردەوە، هێزە ئەمنییەكان لە هێڵەكانی پشتیوانی پێشەوەدان بۆ ڕێگرتن لە هەر هێرشێك، كە هاووڵاتیان لە قەزای شەنگال دەكاتە ئامانج”.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق‌و بەشێك لەگروپە چەكدارییەكان گرژی لەناوچەیەكی شنگال دروست بوو، ئەوەش كاردانەوەی دروست كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا