نێچیرڤان بارزانی ستایشی مستەفا كازمی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی گفتوگۆی ستراتیژیی عێراق و ئەمریكا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پێشوازی لە ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عێراق _ ئەمریكا دەكەم و دەستخۆشی لە هەوڵەكانی سەرۆكوەزیر كازمی و تیمی عێراق دەكەم.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتەری خۆی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پێشوازی لە ئەنجامی دیالۆگەكە دەكات و رایگەیاند: هەنگاوێكی گرنگە بەرەو بەهێزكردنی هاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسە سەرەكییەكانی وەك سەقامگیریی ناوچەكە، هاریكاریی ئابووری و كولتووری.

رۆژی دووشەممە 26ی تەمموز، گەڕی چوارەمی دانوستاندنی ستراتیژیی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەچوو، لە راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی كۆبوونەوەكە هاتووە، هەردوو وڵات وتوێژەكانیان لە رێگەی لیژنەی هاوئاهەنگی پەیوەست بە رێككەوتننامەی ستراتیژی درێژەپێدەدەن، هەروەها تێیدا هاتووە كە ئەمریكا رێزگرتنی بۆ سەروەریی عێراق و یاساكانی عێراق دووپاتكردووەتەوە و بەڵێنی بە دابینكردنی ئەو یارمەتیانە داوە كە عێراق پێویستی پێیانە.

دەقی تویتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

پێشوازی لە ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عیراق – ئەمەریكا دەكەم كە هەنگاوێكی گرنگە بەرەو بەھێزكردنی ھاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسە سەرەكییەكانی وەك سەقامگیریی ناوچەكە، هاریكاریی ئابووری و كولتووری، دەستخۆشی لە هەوڵەكانی سەرۆكوەزیر كازمی و تیمی عێراق دەكەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا