پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئەیلوولی 2021، جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.
ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
مانگی حوزەیرانی رابردوو، بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد هەتا ساڵی 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.