پلاسخارت: ڕێککەوتن لەنێوان عێراق و هەرێمدا هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنیان کردووە و جددین لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.

پلاسخارت لە نوێترین لێدوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە ئاماژەی بەوەکرد، ئاڵنگاری زۆر لەبەردەم حکومەتی نوێی عێراقدایە و پێموایە سەرۆک وەزیران بەتەواوەتی دەزانێت کام کێشانە ئەولەویەتن تا چارەسەربکرێن و هیوای بەختێکی باشی بۆ دەخوازم.

لەبارەی ئەوەی ئایا حکومەتی نوێی عێراق لەتوانایدایە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێم چارەسەربکات وتی، “دەزانم ڕێککەوتن لەنێوان بەغدا و هەولێردا هەیە بۆ کارکردن لەسەر سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان و پێموایە هەردوولا جددین لەوبارەیەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا