توركیا بنكەیەكی هاوبەشی هەسەدە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆردومان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بنكەیەكی سەربازیی هاوبەشی هەسەدە و هاوپەیمانانی لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كرد.

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئۆپراسیۆنی ئاسمانی سوپای توركیا لە باكووری سوریا بۆ سێیەم رۆژ بەردەوامە و ئەمڕۆش فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا دوو پێگەی هێزەكانی سوریای دیموكراتیان لە باكووری رۆژهەڵات و باشووری رۆژئاوای حەسەكە بۆردومان كردووە و زیانی ماددی زۆریان بە ناوچەكە گەیاندووە، بەڵام زیانە گیانییەكان نەزاندراون.

روانگەی سوریا راشیگەیاند، لە پێشهاتێكی نوێدا فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا بنكەیەكی سەربازیی هاوبەشی هەسەدە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیان لە باكووری حەسەكە بۆردومانكردووە، كە تایبەت بووە بە بەرەنگاربوونەوەی داعش و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو كەس كوژراون و سێ كەسی تریش بریندار بوون.

توركیا سێ رۆژە ئۆپراسیۆنێكی نوێی لە ناوچەكانی باكووری رۆژئاوای كوردستان و هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و توركیا لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ناوچەكانی سنووری كۆبانێ و حەسەكە بۆردومان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا