وەزارەتی شەهیدان لیستێكی دیكەی زیندانیكراو بۆ مینحە رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لیستێكی تری زیندانیكراو و گیراوی سیاسی بۆ مینحە (موچەی)ی بەردەوام ڕائەگەیەنێت.

ئاماژە بە فەرمانی وەزاری ژمارە 1694 لە رێكەوتی 24_10_2022 تایبەت بە خەرجكردنی منحەی 578 زیندانیكراو و گیراوی سیاسی كە هیچ مووچەی تریان نییە، بەپێی یاسای چاكسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاككردنەوە لە دۆسییەكانیان كراوە.

بۆ ئەو مەبەستە ئەوانەی بڕیارەكە دەیانگرێتەوە سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن.
بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانە :

1. ئەوانەی كە ڕێكارەكانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەكردووە، یان پیویستیان بە شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن.

2. ئەو زیندانییە سیاسیانە كۆچی دواییان كردوە ، وارسەكانیان ڕێكارەكانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەركار تەواو بكەن.

3. ئە وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەی تریان هەیە لە ماوەی یەك مانگدا ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن كە منحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن و مووچەكەی تریان هەڵدەبژێرن.

4. پەیرەوی ژمارە 8 ی ساڵی 2020 ڕەچاو دەكرێت بۆ خەرجكردنی مینحە و شایستە بوونیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا