ژمارەیەک هاوڵاتی عێراقی لەهندستانەوە دەگەڕێندرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بەشێکی دیکەی هاوڵاتیانی عێراق کە لەهندستان گیریانخواردبوو، گەڕێندراونەتەوە و گوێزراونەتەوە بۆ چەند شوێنێکی تایبەت بەمەبەستی کەرەنتینکردن لەبەغدا و هەولێر.

لەوبارەیەوە کەریم کازم حسێن، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی گواستنەوە رایگەیاند، کۆمپانیاکەمان بەردەوامە لەپێشوازیکردن لەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لەهندستان گیریانخواردووە و لەڕێی ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە دەیانگوازێتەوە بۆ چەند شوێنێکی تایبەت بە کەرەنتینکردن لەبەغدا و هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆمپانیاکەمان خزمەتی 308 عێراقی دەکات کە لەهندستان گیریانخواردبوو، لەو ژمارەیەش 248 کەسیان گوێزراونەتەوە بۆ شوێنەکانی کەرەنتینکردن لەبەغدا و 60 کەسی دیکەشیان بەرەو هەولێر گوێزراونەتەوە”.

رۆژی 3ی ئایار، بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و هندستان لەلایەن هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق لەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای هندی، بەسەدان عێراقی لەو وڵاتە گیریان خوارد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا