ئێوارەی ئەمڕۆ گەورەترین ئاڵای کوردستان لەسلێمانی هەڵدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەچوارچێوەی کار و چالاکییەکانی نەورۆز، ئەمڕۆ پلاتفۆرمی ئین سلێمانی ڕێوڕەسمێکی تایبەتی بە جەژنی نەورۆز ڕێکخستووە و لەسەر چیای گۆیژە گەورەترین ئاڵای کوردستان هەڵدەکرێت.

ئەمڕۆ، دووشەممە 20ی ئادار، کاتژمێر شەشی ئێوارە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە جەژنی نەورۆز، لەسەر چیای گۆیژە، گەورەترین ئاڵای کوردستان هەڵدەکرێت.

ئەو کەسانەی بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە دەکەن لەگەڵ مەراسیمی مەشخەڵی ئاگرین بەرەو لوتکەی چیای گۆیژە بەڕێدەکەون.

لەکاتێکدا، ئەمڕۆ ماراسۆنی نێودەوڵەتی لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو و براوەکان خەڵاتکران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا