پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت مووچه‌ى پێنج مانگى فه‌رمانبه‌رانى پاشه‌كه‌وتكرد، چاره‌نووسى مووچه‌ى سێ مانگى داهاتووى كۆتایى ئه‌مساڵیش نادیاره”.
سه‌ركۆ ئازاد، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مان به پۆڵه‌تیك پرێسى وت: “له‌یه‌ككاتدا حكومه‌ت مووچه‌ى پێنج مانگ پاشه‌كه‌وت ده‌كات و به لێبڕینه‌وه مووچه‌ده‌دات و وه‌كو هاوكارى وه‌زاره‌ته‌كان مووچه ده‌دات، له‌لایه‌كى دیكه مووچه نادات تا پاره‌ى له به‌غداوه بۆ نه‌یه‌ت، هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن حكومه‌ت شاردنه‌وه‌ى شكستى خۆى له بڕینى مووچه‌دا ده‌شارێته‌وه‌و ده‌یبه‌ستێته‌وه به ناردنى پاره له به‌غداوه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتىشی: “ئه‌م بڕیاره‌ى حكومه‌ت بۆ زیاتر هه‌ژاركردن و بێزاركردنى خه‌ڵكه و بێباكییه‌كى زۆرى پێوه دیاره به‌رامبه‌ر به فه‌رمانبه‌ران”.
به‌گوێره‌ی نوێترین بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم كه هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌په‌رله‌مان ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی بۆكرد، حكومه‌ت له‌م مانگه‌وه خشته‌ی مانگه‌كانی دابه‌شكردنی موچه ده‌گۆڕێت و ڕاسته‌وخۆ موچه‌ی مانگی 9 دابه‌شده‌كات.
سه‌ركۆ ئازاد باسى له‌وه‌كرد، له‌و سێ مانگه‌ى دیكه‌ى كۆتایى ئه‌مساڵ نازانرێت ئایا حكومه‌ت چه‌ند مانگى دیكه مووچه ده‌دات چونكه 54 رۆژ تێپه‌ڕیوه هێشتا مووچه‌یه‌كى دیكه نه‌دراوه، بۆیه ئێستا له‌هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایى په‌رله‌مان له‌مباره‌یه‌وه بكرێت، نابێت ئه‌م بابه‌ته به ئاسانى به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه تێپه‌ڕێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان مه‌ترسییه‌كى دیكه‌ى خسته ڕوو به‌وه‌ى حكومه‌ت به بڕیارى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى پێنج مانگى فه‌رمانبه‌ران نزیكه‌ى 4 ملیار دۆلار ون ده‌كات و ئاماده‌ى له ئه‌ستۆگرتنى مووچه‌ى ئه‌و پێنج مانگه‌ش نیه.