پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا و به‌ریتانیا واده‌ی كوتانی خه‌ڵكی وڵاته‌كانیان به ڤاكسینی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
تا دێت واده‌ی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا نزیكده‌بێته‌وه، چوار وڵاتی جیهانیش واده‌ی كوتانی خه‌ڵكی وڵاته‌كانیان به ڤاكسینه‌كه ڕاگه‌یاند، ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی مانگی داهاتوو ڤاكسینه‌كه به‌كارده‌هێندرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ریتانیا بڕیارداوه كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو بكات، مانگی داهاتووش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر ڤاكسینه‌كه به‌كاربهێنێت.
به‌ریتانیا داوای 40 ملیۆن له ڤاكسینی كۆرۆنای كۆمپانیای فایزه‌ری كردووه، ده‌یه‌وێت له‌مانگی دیسه‌مبه‌ردا 10 ملیۆن ڤاكسین بۆ پاراستنی پێنج ملیۆن كه‌س به‌كاربهێنێت.
ئه‌ڵمانیا له‌زاری وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌یه‌وه ئاشكرایكرد، ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ئیسپانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌ست به كوتانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.