پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕۆژی شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی یاسای قه‌رز ده‌كات، به‌وه‌ش چاره‌توسی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌مانبه‌رانی عێراق یه‌كلاده‌بێته‌وه.
ئەحمەدی حاجی رەشید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق، بۆ پۆڵه‌تیك پرێس باسی له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان كرد و وتی، “ڕۆژی شەممە كۆبونەوەی په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت و ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به یاسای قه‌رز بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له بودجه‌ی عێراق دروستبووه”.
حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت 41 ترلیۆن دینار قه‌رز بكات، به‌ڵام په‌رله‌مان ئه‌و بڕه پاره‌یه به زۆر ده‌زانێت و ده‌یه‌وێت بۆ نزیكه‌ی 15 ترلیۆن پاره‌كه كه‌مبكاته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید وتی “بە دڵنیاییەوە دەبێت كەمبكرێتەوە، داوامان له‌وه‌زاره‌تی دارایی كردووه كه داتای ڕاسته‌قینه‌مان له‌باره‌ی كوتهێنانه‌وه بداتێ، بۆ ئەوەی بزانین پێداویستیان چەندە، چونكە ئەو 41 ترلیۆنە زیادەڕۆیی زۆری تێدایە و بڕوامان پێی نییە”.
له‌باره‌ی ئه‌و سوده‌ی له داهاتوودا ده‌چێته سه‌ر قه‌رزه‌كه ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، ئه‌وه به‌ڕێككه‌وتنی بانكی ناوه‌ندیی و لایه‌نی قه‌رزه‌كه یه‌كلاده‌كرێته‌وه.
حكومه‌تی عێراق له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا جه‌تیكرده‌وه له‌وه‌ی، دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌سته به‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای قه‌رز بدات و زوو یاساكه تێپه‌ڕێندرێت.