پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ شه‌ش ساڵ دیاریكراوه.
حامد موسه‌وی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند، “له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ـی عێراق شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له‌ساڵانی 2014 تا 2020 دیاریكراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كورستان داهاته نه‌وتی و نا نه‌وتییه‌كانی ڕاده‌ستی به‌غدا كردبێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت، له مادده‌ی 11 و به‌ندی دووی پڕۆژه‌یاساكه‌دا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندكراوه به ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه هه‌مواربكرێته‌وه و هه‌رێم پابه‌ند بكرێت به ڕاده‌ستكردنی ته‌واوی نه‌وته‌كه‌ی به عێراق، هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه.
موسه‌وی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی له حكومه‌تی عێراق كرد، كه ده‌یه‌وێت ئه‌و قه‌رزانه‌ی بداته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵانی ڕابردوودا به‌بێ ئاگاداریی به‌غدا كردونی و ده‌ڵێت “چۆن حكومه‌تی عێراق قه‌رزێك ده‌داته‌وه كه هیچ داهاتێكی ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كردوه‌ته‌وه”.
هاوكات ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له حكومه‌تی عێراق ده‌گرێت كه كرێی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی، له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 له‌ئه‌ستۆ گرتووه.