پۆڵه‌تیك پرێس
به‌شێكی دانیشتوانی شاری حه‌سه‌كه له ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان ڕوبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌مئاویی و تینوێتی ده‌بنه‌وه.
ماوه‌ی چوار ڕۆژه له‌و ناوچانه‌ی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن، وێستگه‌ی دابه‌شكردنی ئاوی “عه‌لوك” له سه‌رێكانی-یان گرتوه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه ئێستا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی شاره‌كانی ته‌ل ته‌مر و حه‌سه‌كه و ده‌وروبه‌ری، هه‌روه‌ها چوار كه‌مپی ئاواره‌كان له سه‌رێكانێ و دێره‌زوور هه‌ڕه‌شه‌ی تینوێتی و كه‌مئاوییان له‌سه‌ره.
له‌به‌رامبه‌ردا ڕووسیا و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستیانكردووه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی بۆ ڕاگرتنی ئه‌و كاره دوژمنكارییانه‌ی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به توركیا.