لە كەركوك شەش چەكداری داعش دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە هەماهەنگی‌و زانیارییەكانی دەزگای هەواڵگری شەش چەكداری داعشیان لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند “ئەو تیرۆرستانە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیركراون،کە چواریان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی و دژەتیرۆری کەرکوک و دووانەكەی دیکەیشیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەواڵگریی دژەتیرۆی نەینەوا و سەڵاحەددین، داواکراوبوون.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو دەستگیركراوانە لەكاتی لێکۆڵینەوە دانیان بەوەدا ناوە کە لە ریزەکانی داعشدا، چەکداربوون و پاڵپشتیی لۆجستیان بۆ تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای کەرکوک دابین دەکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا