پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، گەنجێک لە دەریاچەی دوکان خنکا.
ئەمڕۆ سێ شەممە، بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕوداوێکی خنکان و دیارنەمانی گەنجێک تیمی مەلەوانی بنکەی بەرگری شارستانی دوکان چوونە شوێنی ڕووداوەکە تەرمەکەیان بە زووترین کات دۆزیەوەو دەریان هێنا.
ئاماژەیان بەوەشدا، گەنجەکە ناوی سەنگەر کامیل محمد لە دایک بووی ساڵی 2001 و دانیشتووی ناحیەی بازیانە بە مەبەستی کات بەسەربردن و مەلەکردن ڕوویان لە دەریاچەی دوکان کردبوو.