كازمی “40 دزەكە” دەستگیر دەكات؟

پۆڵەتیك پرێس:
لەناو عێراقییەكان “چیرۆكی كەهرەمانە” بەناوبانگە، كە ناوەڕۆكەی باس لە كچێك دەكات، بۆ ئاشكراكردنی دزیكردن رۆنی بەسەر چەند دزێكدا كردووە، بۆ ئەوەی پۆلیس دەستگیریان بكات.

ناوەڕۆكی ئەو چیرۆكە، وێنەیەكە لەواقیعی ئێستای عێراق دەچێت، كە سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، لەچیركەكەدا باسی “40 دز” كراوەو لەئێستاشدا لیستێكی 40 كەسی لەبەردەم مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانەو ئەو چل كەسەش تۆمەتبارن بە گەندەڵی.

بەپێی سەرچاوەكان لیستەكە بەرپرسانی پێشوو، ئێستا و وەزیرو جێگر و بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەكان‌و چەند كەسێكی تریشی تێدایە، كە پەیوەندییان بە چەند دۆسییەكی گەندەڵییەوە هەیە.

 

لیستەكە بەرپرسانی پێشوو، ئێستا و وەزیرو جێگر و بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەكان‌و چەند كەسێكی تریشی تێدایە

 

هەر بەپێی سەرچاوەكان، مستەفا كازمی چەند بڕیارێكی دەركردووە، بۆ ئەوەی گەشتكردن لەو بەرپرسانە قەدەغە بكرێت‌و بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتووش هەڵمەت بۆ دەستگیركردنیان ئەنجامبدرێت.

پێشتر دەسەڵاتدارانی عێراق ژمارەیەك بەرپرسیان دەستگیركرد، لەوانە ئەحمەد ئەسەدی بەڕێوەبەری پێشووی خانەنشینی‌و سەرۆكی دەزگای وەبەرهێنانی بەغدا، كە ئێستا سەرچاوەكان پرسیاری ئەوە دەكەن، كە ئایا كازمی دەتوانێت تەواوی تۆمەتباران دەستگیر بكات؟

تەها دیفاعی ئەندامی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق لەو بارەوە دەڵێت: هەر ڕێوشوێنێكی دژە گەندەڵی دەبێت كەسانی گەندەڵكاری سەروو بگرێتەوە، چونكە ئەوان لەپشت قاچاخچێتی پارە و گرێبەستی زەبەلاحەوەن لە وەزارەتە گرنگەكانی دەوڵەتی عێراق.

 

هەر ڕێوشوێنێكی دژە گەندەڵی دەبێت كەسانی گەندەڵكاری سەروو بگرێتەوە

 

دیفاعی هەروەها دەڵێت: ئێمەش ناتوانین لەناو شەڕی گەندەڵی نەبین، دەبێت هەموو فایلەكان لە دەوڵەتی عێراقدا بكرێنەوەو بەرپرسانی جێبەجێكار و وەزیرەكانی پێشوو و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و بریكارەكان و هەموو ئەو گرێبەستانەی، كە فایلی زەبەلاحیان هەیە بخرێنەڕوو.

لەبارەی هەنگاوەكانی دەستگیركردن لەچەند رۆژی رابردوو ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: ناتوانین پێشوەختە بڕیار لەسەر ئەو هەنگاوانە بدەین، كە حكومەت گرتوویەتییە بەر، دەبێت چاوەڕێی ئەنجام‌و هەنگاوەكانی تر بكەین.

باسی لەوەش كردووە، كە هەنگاوەكانی ڕۆژانی داهاتوو حكوم دەكات و بەڵگەی تەواومان دەداتێ لەسەر جدی‌و توانای حكومەت بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دەستگیركردنی نەهەنگە گەورەكانی و دەستبردن بۆ فایلە گەورەكان.

حكومەتی عێراق ماوەی پێشوو لیژنەیەكی بۆ دژایەتی گەندەڵی بە سەرۆكایەتی ئەحمەد ئەبو لۆف پێكهێنا، یەكێك لە سەركردەكانی ئاژانسی دژە تیرۆری عێراق دیاریكراوە بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی لیژنەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا