هادی عامری سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی سیاسی ڕایگەیاند، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەکی سیاسی عێراق ئاشکرای کرد، لەدوای ئەوەی چاوی بە موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر کەوت، هادی عامری نیازی هەیە لە چەند سەعاتی داهاتوودا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.

بەپێی قسەکانی ئەو سەرچاوەیە، لەو کۆبوونەوەیەدا هادی عامری و مەسعود بارزانی باس لە دۆسیەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پێکهێنانی هاوپەیمانی و کوتلەی زۆرینەی پەرلەمان دەکەن.

ئەم سەردانە لەکاتێکدایە، ڕۆژی شەممە هادی عامری لەگەڵ موقتەدا سەدر لە بارەگای سەدر لە نەجەف کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان ئەنجامدا و دواتر سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد لە نزیکترین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەرئەنجامەکانی ئەو کۆبوونەوەیە بۆ لایەنەکانی ناو چوارچێوەکە ئاشکرادەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا