پۆلیسی هەڵەبجە هۆشداری دەدات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە هۆشداری دەدات بەهاوڵاتیانی پارێزگاكەو  ئەو کەسانەی کەخاوەنی ئۆتۆمبێلەکانی جۆری پیکاب نیسان و مازدا، و تۆیۆتا هایلۆکس لە شوێنی قەرەباڵخ ئۆتۆمبێلەکانیان ڕابگرن، چونکە کردنەوە و دزینی ئەو ئۆتۆمبێلانە زۆر ئاسانە.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ 16 ی ئایار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، داوا لە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانی هەر سێ جۆری پیکاب نیسان و مازدا، و تۆیۆتا هایلۆکس دەكەین ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنێک رابگرن کە چاوی هاووڵاتی لەسەر بێت  یان لەو گەراجانە رایبگرن کە کامێرای چاودێری تێدایە چونکە بردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ ئەو کەسانەی کە چاویان لە ماڵی خەڵکە، ئاسانە.

راشیگەیاند، لە رۆژی 30ی ئازاری 2021 سکاڵاکارێک ئامادەی بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بووەو ڕایگەیاندووە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابی لێدزراوە لە بازاڕ لە گەڕەکی جولەکەکان، پاش بەدواداچوون و دوای یەک مانگ و شەش ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە توانرا ئۆتۆمبێلەکە بۆ خاوەنەکەی بدۆزرێتەوە و بۆی بگەڕێندرێتەوە، تۆمەتبارەکەش دەستگیر بکرێت كە ئەوەش جۆرێک بووە لەو ئۆتۆمبیلانە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە وتیشی  داوا دەکەین  لەهاوڵتیان ئۆتۆمبێلەکانیان لە لاکۆڵان و لە و گەراجانە بەجێنەهێڵن کە کامێرای چاودێریان تێدانییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا