بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر: بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر بۆیە دەشکێت چونکە شوشەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەڵێت، “بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر بۆیە دەشکێت چونکە شوشەیە”.

ئەمڕۆ هەینی بۆ جاری چوارەم لەماوەی مانگێکدا بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکایەوە و لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر هۆکارەکەی بۆ پۆڵەتیک پرێس ئاشکرا کرد.

لە لێدوانێکدا بۆ پۆڵەتیک پرێس بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، “بۆئەوەی هاووڵاتیان زانیارییەکیان لەبارەی GRPی بۆری ئاوی ئیفراز سێ هەبێت، کە “glass reinforced pipe”ە، ماددەکە خۆی لە خۆیدا وشەی گڵاسی پێوەیە، خەڵک زۆر پرسیار دەکات و دەڵێت جی ئاڕ پی بۆ دەشکێت؟ جی ئاڕ پی شوشەیە بۆیە دەشکێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە لەکاتی کارکردنی کۆمپانیایەک لە پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر، جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز سێ شکێنرایەوە و بەهۆیەوە %40ی شاری هەولێر بێ ئاو بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا