محەمەد شیاع سودانی مستەفا کازمی خانەنشینکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە فەرمانێکی دیوانیی هەستا بە خانەنشینکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و وەزیرانی حکومەتەکەی.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە نوسراوی ژمارە (22305)ی دیواندا سودانی ئاماژەی بەوەکرد، “بە تێڕوانین لەوەی پەرلەمانی عێراق متمانەیداوە بە حکومەتی نوێی عێراق و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی لە دەستووردا پێماندراوە، بڕیارماندا بە خانەنشینکردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پێشووی وەزیران”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 27ی تشرینی یەکەمی 2022 پەرلەمانی عێراق متمانەی بە حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا