چوارچێوەی هەماهەنگی: دەبێت هەرێم پابەندبێت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دادگای فیدراڵی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانی نییه‌، سەرکردەیەکی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی هاتەدەنگ و وتی، “جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیی ناچارییە و دەبێت هەرێمیش پێوەی پابەندبێت”.

ڕۆژی شەممە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بابەتێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژە بەوەکرابوو، “ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێكه‌وتی 30ی ئایاری 2022 به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا باسی له‌ یاسای نه‌وت و غاز و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان كردووه‌ به‌ گوێره‌ی یاسا و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕوونكردۆته‌وه‌ كه‌ دادگای فیدڕاڵی ناده‌ستوورییه ‌ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانی نییه‌”.

لەمبارەیەوە عەلی فەتلاوی، سەرکردەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، “ئەم ڕەتکردنەوەیە مەترسیدارە و یاخیبوونێکی ئاشکرا و ڕاگەیەندراوە بۆسەر بڕیارەکانی بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری عێراق”.

وتیشی، “بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەبێت لەلایەن هەموو دەسەڵاتەکانی عێراقەوە جێبەجێبکرێت، لەنێویشیاندا هەرێمی کوردستان”.

جەختی لەوەشکردەوە، “داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین بەپەلە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی جێبەجێبکات، دوور لە هەر موجامەلە و فشارێکی سیاسی”. وتیشی، ” جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەلایەن هەر دەسەڵاتێکەوە، دەبێتەهۆی لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە لەو دەسەڵاتە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا