توێژینەوەیەک: ئەمریکا ١٠٠ بۆمبی ئەتۆمی لە تورکیا و ئەوروپا هەڵگرتووە

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەیەکی ئەوروپی ژمارەی ئەو بۆمبە ئەتۆمیانە ئاشکرا دەکات کە  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانی لە تورکیا و ئەوروپا هەڵیگرتوون.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پەیمانگای پرسەکانی ئاشتی و سیاسەتە ئەمنییەکانی زانکۆی هامبۆرگی ئەڵمانی، ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانی لە هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و بەلجیکا و هۆڵەندا و ئیتاڵیا و تورکیا ١٠٠ بۆمبی ئەتۆمی هەڵگرتووە.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیە، ئەمریکا لە هەریەکێک لە بنکە سەربازییەکانی خۆی لەو پێنج وڵاتە ٢٠ بۆمبی هەڵگرتووە.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا هیچ شتێکیان لەبارەی بوونی چەکی ئەتۆمی لەسەر خاکی وڵاتەکەیان ڕانەگەیاندووە.

پێشتر پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەڵمانیا چەند جارێک داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەیان کردووە کە چەکی ئەتۆمی ئەمریکی لەسەر خاکی ئەڵمانیا لاببات. ڕاپرسیەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆرینەی ئەڵمانیەکان پشتیوانی بیرۆکەی لابردنی چەکی ئەتۆمی ئەمریکا لەسەر خاکی وڵاتەکەیان دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا