بەریتانیا هەزاران پەنابەر دەخاتە دۆخی مەترسیدارەوە

پۆڵەتیك پرێس

رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەریتانیا پلانیداناوە هەزاران پەنابەر لە هۆتێلەکان بگوازێتەوە بۆ ماڵە کاول و بێخزمەتگوزارییەکان بەبێ ئەوەی هیچ پاڵپشتییەکی داراییان پێشکەش بکات.

لەوبارەیەوە کۆمەڵە خێرخوازییەکان و ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرییان کردووە دەڵێن: بەم پلانە ژیانی منداڵان و ژنە دووگیانەکان دەکەوێتە مەترسییەوە و ناچاریان دەکەن چەندین هەفتە چاوەڕێی دەرماڵەی هەفتانەیان بن.

لەلایەکی دیکەوە، یەکێک لەو خێزانە کوردانەی لە هۆتێلێکی لەندەندا ماوەی پێنج مانگە دەژین بە رۆژنامەکەیان راگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە لەوەی رادەگوازرێن بۆ هۆتێلێک لە شاری بێرمینگهام، بەڵام دوای دوو هەفتە گوێزراونەتەوە ماڵێکی کاول لە شارۆچکەی ئیپسویچ لە بەریتانیا.

دامەزراوە خێرخوازییەکان ئەم کارەیان بە مەترسیدار لەقەڵەمدا و باسیان لەوەکرد، ئەم پەنابەرانە بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا لەماوەی چەند هەفتەیەکدا چەندین جار شوێنەکانیان گۆڕدراوە و ئەمەش مەترسییە بۆسەر تەندروستیی گشتی.

مانگی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەستیکرد بە پڕۆسەی راگواستنی نۆ هەزار و 500 پەنابەر کە چاوەڕوانی مافی پەنابەرێتین لە هۆتێلەکانەوە بۆ شوێنی دیکەی نیشتەجێبوون، هەتا ئێستاش نزیکەی دوو هەزار و 500 کەسیان راگوێزراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا