نەوتە 50 هەزار دینارەکە گەیشتە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بەشی یەکەمی نەوتە 50 هەزار دینارەکە گەیشتووەتە هەولێر و ئەو بڕەی بۆ سلێمانی تەرخانکراوە ئەمڕۆ ڕەوانە دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە4ی کانونی دووەم، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو نەوتەی حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بە 50 هەزار دینار بیدات بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەشی یەکەمی گەیشتووەتە هەولێر و بڕیار وایە ئەو نەوتە بە ناوچەكانی دەرەوەی شار بدرێت كە تا ئێستا نەوتیان پێ‌ نەدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی ئەو نەوتەی کە رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە بریتییە لە 50 ملیۆن لیتر، لەو 50 ملیۆن لیترە 16 ملیۆن لیتریان بۆ پارێزگاری هەولێر تەرخانکراوە.

ڕوونیکردەوە،  ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەو بڕەی کە بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخانکراوە رەوانە دەکرێت و راستەوخۆ دوای گەیشتنی ئەو نەوتە، لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا