پۆلیسی ئەخلاق لە ئێران هەڵوەشایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی ئەخلاق، کە ساڵانێکە لە ئێران دامەزراوە و کاری “چاودێریکردنی خوو و ڕەوشتی تاکەکانی کۆمەڵگەی ئێرانییە” هەڵوەشایەوە.

لەوبارەیەوە دەزگای دادوەریی ئێران دەڵێت، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی ئەخلاق، بەڵام لە چاودێریکردنی ڕەفتار و خوو و ڕەوشتی هاوڵاتیان بەردەوام دەبین.

ئەوەش لەکاتێکدایە پۆلیسی ئەخلاق پێشتر لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکانی ئێران ئامادەبوون و لێکۆڵینەوەیان لە شێوازی جلپۆشینی کچ و ژنی ئێران دەکرد، بەهۆی ئەوانیشەوە ژینا ئەمینی دەستگیرکرا و گیانی سپارد.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک