رابیحە حەمەد: شەرمەزارییە ئەو ڕەفتارە قێزەونەی لە هوانە روویدا بخرێتە ئەستۆی یەكێتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رەخنە لە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دەگرێت و دەڵێت، شەرمەزارییە بۆ ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی ئەگەر ئەم ڕەفتارە قێزەونەی لە هوانە روویدا بخاتە ئەستۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كاتێكدا هەموو كوردستان و ناوچەكە دەزانن هزری یەكێتی و ڕێبازەكەی مام جەلال چۆنە.

رابیحە حەمەد، لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە نووسینێكدا لەبارەی رووداوەكەی هوانە نووسیویەتی، دوای شەرمەزاركردنی ڕوداوەكەی هوانە، شەرمەزارییە بۆ ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی ئەگەر ئەم ڕەفتارە قێزەونانە بخاتە ئەستۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

دەشڵێت، لە كاتێكدا هەموو كوردستان و ناوچەكە دەزانن هزری یەكێتی و ڕێبازەكەی مام جەلال چەند لەگەڵ كۆمەڵگەیەكی تەندروست و پاراستنی ئازادی تاك و مافی مرۆڤن بە هەموو بیر و بۆچوون و ڕەنگی جیاوازەوە تا ئەو شوێنەی سنوری ئازادی بەرامبەر نەبەزێنی.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، نامەوێت لێرە باس لە ڕووداوە قێزەونەكانی شارەكانی هەولێر و دهۆك بكەم، چونكە هەموو شارەكان بە هی خۆمان دەزانم و ئاواتی ئەوە دەخوازم هاوڵاتیانی كوردستان و هەركەسێك كە سەردانی كوردستان دەكات پارێزراو بێت بەڵام ئەگەر بگاتە ئاستی بەراوردكردن ئەوا بەڵگەكان زۆرن.

رابیحە حەمەد دەشڵێت، هاوڵاتییان دڵنیابن لەوەی كە هەر شوێنێك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لێ بێت، تاوانباران و بكوژان و پێشێلكارانی مافی مرۆڤ جێگەیان تێدا نابێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا