هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات بە شۆفێران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی خۆڵبارینەوە هۆشداری بە شۆفێران دەدات و چەند رێنماییەكیش بڵاودەكاتەوە و داواش دەكات ناوچە شاخاوییەكان و رێگەكانی دەرەوەی شار بەكارنەهێنرێت تا دوای كۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارین.

لە راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و كەمبوونەوەی ڕادەی بینین، بە پێویستی دەزانین هۆشداری بدەین بە شۆفێران كە بەشێوەیەكی تەواو بەرپرسیارانە شۆفێری بكەن.

هاتوچۆی سلێمانی داوادەكات شۆفێران پابەندبن بە چەند رێنماییەكەوە، لەوانە كەمكردنەوەی خێرایی و پاراستنی ماوەی سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەكان و داگیرساندنی گڵۆپی تەم و بەكارهێنانی ماسك.

لەبارەی ناوچە شاخاوییەكان و ڕێگەكانی دەرەوەی شار ئاماژەی بەوەكردووە، تا دەكرێت ئەو ڕێگەیانە بەكار نەهێنرێت و گەشتەكان دوا بخرێن تا ئەو كاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە كۆتایی پێدێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا