ئەسەد بۆ وڵاتانی رۆژئاوا: بەهای رەخنەکانتان “سفر”ە

پۆڵەتیک پرێس

بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا جەختی لەوەکردەوە وڵاتەکەی گوێنادات بەو قسانەی وڵاتانی رۆژئاوا لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە دەیڵێن و ئەوەی دەیڵێن هیچ بەهایەکی نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئەمریکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و بەریتانیا لەبەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک لەژێر سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەبچێت و ئەو هەڵبژاردنەی لەسوریا روودەدات نە ئازادە نە پاک.

لەدوای ئەوەی بەشار ئەسەد رۆژی چوارشەممە بەشداری لەهەڵبژاردنەکانی سوریا کرد، لەبارەی رەخنەی وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر ئازادی و پاکی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانەوە وتی، بەهای ئەو رەخنانە “سفر”ە.

بڕیارە دەرگای بنکەکانی دەنگدان لەسوریا هەتا ئێوارەی ئەمڕۆ کراوە بێت و سەرلەبەیانی ئەمڕۆش مەجد مەجدۆ، نێردراوی پۆڵەتیک پرێس بۆ رۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، “ئەمریکییەکان بە پەیەدە-یان ڕاگەیاندووە بەشداریی لەو هەڵبژاردنەدا نەکەن و لە ناوچە کوردییەکان ڕێگەنەدرێت سندوقی دەنگدان دابنرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا