سیان لە شوانە ڕفێندراوەکانی کەرکوک ئازادکران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویانکردەوە، لە باشووری پارێزگای کەرکوک چەند شوانێک لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندراون.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەکە، نزیکەی 250 سەر مەڕیش لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستیان بەسەردا گیراوە کە خاوەندارێتیان دەگەڕێتەوە بۆ موختاری گوندی تامور.

دەشڵێت، “پێنج شوان لەلایەن چەکدارانی داعش لە سنووری نێوان پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین ڕفێندراون و لە ئێستاشدا سیان لەو شوانانە ئازادکراون”.

ماوەی چەند ساڵێکە ناوچەکانی کەرکوک و ئەو ناوچە کوردستانییانەی دەکەونە دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەهۆی بۆشایی ئەمنییەوە ناوبەناو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرش دەکرێتەسەریان و هێشتا شانە نوستووەکانی داعش تیایاندا جموجۆڵیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا