لەسەر بەندەری فاو داوای لێپرسینەوە لەوەزیری گواستنەوە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

هاوپەیمانی فەتاح لەپەرلەمانی عێراق بەمەبەستی لێپرسینەوە لەوەزیری گواستنەوە دەستی بەهەڵمەتی واژوكۆكردنەوە كردووەو داوا دەكات ئەو وەزیرە لەپەرلەمان رونكردنەوە لەبارەی گرێبەستی بەندەری فاو بدات.

هاوپەیمانی فەتاح لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، دەستیان بەكۆكردنەوەی واژو كردووە، تاوەكو لێپرسینەوە لە ناسر حسێن شبلی وەزیری گواستنەوە بكرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بۆ بەندەری فاو گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای دایۆی كۆریا كردووە، بەڵام پرۆژەكەی نەگواستوەتەوە بۆناو پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان.

ئەوەش هاتووە، ئەو گرێبەستە كە واژۆی لەسەر كراوە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی بەرچاوی پارەی گشتی و گومانی گەندەڵیش لەسەر گرێبەستەكە هەیە.

بەندەری فاو یەكێكە لەبەندەرە گەورەكان و بڕیارە ساڵی 2024 تەواوبكرێت، بەدەستبەكاربونی نەخشەی گواستنەوەی دەریایی لە جیهان دەگۆڕێت و ساڵانە ملیۆنان دۆلار دەخاتە خەزێنەی حكومەتی عێراقەوە.

گرێبەستی تێچووی پرۆژەی بەندەرەكەش نزیكەی 4.6 ملیار یۆرۆیە. درێژیی شەپۆلشكێنەكانی بەندەری فاو زیاتر لە 16 كیلۆمەترە و درێژترینی سەر ئاستی جیهانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا