پۆڵه‌تیك پرێس:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی قوربانیدانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسه‌وه‌یه پاپا فرانسیس ئێستا له عێراق.
ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له‌تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی، به‌هۆی ماندووبون و قوربانیدانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسه‌وه‌یه پاپا له عێراقه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران باسی له‌وه‌شكردووه، “ئەگەر هەوڵی سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی لەڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و داعش نه‌بووایه، ئه‌وا پاپا بەئارامیی نەیدەتوانی سەردانی عێراق بكات”.
ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان له‌تویته‌كه‌یدا جارێكی دیكه ئه‌مریكای تۆمه‌تباركردووه به هۆكارێك بۆ پشێوی ناوچه‌كه و ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری عێراق.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له دووه‌م ڕۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، پاپا فرانسیس له‌شاری نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق كۆبوه‌وه.