٦٠٠ کەس لە سێ فڕۆكەخانە دادەمەزرێندرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق ڕایگەیاند، بریاریانداوە بە دامەزراندنی ٦٠٠ كارمەندی مەدەنی بۆ كاركردن لە هەریەك فڕۆكەخانەكانی بەغدا و بەسرە و موسڵ دادەمەزرێت.

عیماد عەبدول ڕەزاق ئەسەدی، بەرپرسی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند، لەسەر بنەمای پسپۆرێتی و دوور لە خزمایەتی و لایەنگری، ٦٠٠ فەرمانبەری حكومی بۆ كاركردن لە فڕۆكەخانەكانی (بەغدا – بەسرە – موسڵ) دادەمەزرێت.

وتیشی، بە سەرپەرشتی بەرپرسی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق لیژنەیەكی تایبەتمەندی پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوون بۆ هەڵبژاردنی ئەو فەرمانبەرانەی كە ئەو پسپۆڕییەی كاریان تێدایە كە پێویستە بۆ كاركردن لە فڕۆكەخانەكانی عێراقدا بەشێوەیەكی ڕوون ئاشكرا و دوور لەدەستتێوەردان.

ئەسەدی ئاماژەى بەوەشکردوە، هەر كاندیدێك دووربخرێتەوە دووبارە وەرناگیرێتەوە لە لایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنیەوە.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا كارمەندانی گرێبەستی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا خۆپیشانیان ئەنجامدا، و داوایانكرد بكرێن بەفەرمانبەرانی هەمیشەیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا