فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دوو گوند لە سنوری پێنجوێن بۆردومان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمشەو دەوروبەری دوو گوندی پێنجوێن لەلایەن فڕۆكەی بێفرۆكەوانەوە بۆردومان كران، هاوكات فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەوروبەری گوندێكی قەزای ئامێدییان بە چڕی بۆردومان كرد.

غەریب عەلی، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمك رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دەوروبەری گوندەكانی شیوەگوێزان و تەیمز لە نزیك سەیرانبەن لە سنوری قەزای پێنجوێن، لەلایەن فڕۆكەی بێفرۆكەوانەوە بۆردومان كران، تا ئێستا زیانەكان نەزانراوە.

وتیشی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆردومانەكەی ئەنجامداوە.

لەلایەكی دیكەوە، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە چڕی دەوروبەری گوندی گوهەرزێ-یان لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردومان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا