گەشتیارێکی عێراقی کە بەنیازبوو بەشێوەی قاچاخ پارە بباتە دەرەوە دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە19ی تشرینی دووەم، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، لە دەروازەی سنوری زریاتییەی پارێزگای واست گەشتیارێکی عێراقی بە 104 کارتی بانکییەوە دەستگیرکرا، کە بەنیازبووە بەشێوەیەکی نایاسایی پارەی پێبباتە دەرەوەی عێراق.

عەلادین قەیسی، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەستەی دەروازە سنورییەکان لە هەوڵەکانی بەقاچاخبردنی پارە لەڕێگەی بەکارهێنانی کارتە بانکییەکان بەردەوامە.

ڕوونیکردەوە، گەشتیارێکی عێراقی لە دەروازەی سنوری زریاتییەی پارێزگای واست دەستگیرکرا، کە 104 کارتی باکی لە جۆرەکانی ڤیزا کارت و ماستەر کارت پێبووە.

جەختیکردەوە، لەڕێگەی بەکارهێنانی ئەو کارتە بانکییانەوە گەشتیارەکە بەنیازبووە بەشێوەی قاچاخ پارە بباتە دەرەوەی عێراق و لەئێستادا ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی زریاتییە کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا