پەرلەمانی عێراق چەند راسپاردەیەك لەبارەی دۆخی غەززە دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق حەوت راسپاردە لەبارەی دۆخی فەلەستین پەسەند دەكات، لەوانە هاوكاریكردنی گەلی فەلەستین لەلایەن حكومەتی عێراقەوە. داواشی لە یەكێتی پەرلەمانتارانی عەرەب كرد بۆ هەڵوێست وەرگرتن لە بەغدا كۆببنەوە.

رۆژی 15ی تشرینی یەكەمی 2023، پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی حەوت راسپاردە لە بارەی دۆخی فەلەستین كە بەشێكیان ئاڕاستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرابوون دەنگیدا، بەشێكیشیان پەیوەندار بوو بە حكومەتی عێراقەوە.

بەگوێرەی راسپاردەكان، سەركۆنەی هێرشی ئیسرائیل كراوە بۆ سەر فەلەستین و داواش لە یەكێتیی پەرلەمانتارانی عەرەب كراوە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لە بەغدا بكرێت بۆ دەربڕینی هەڵوێست و داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایش بكرێت كە هاوكارییە مرۆییەكان بگەیەندرێنە گەلی فەلەستین و رێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ كۆتاییهێنان بەو دۆخەی لە فەلەستین هەیە.

7ی تشرینی یەكەم بزووتنەوەی حەماس بە بەشداریی چوار هەزار و 500 چەكدار و بەكارهێنانی سێ هەزار و 500 مووشەك، ئۆپەراسیۆنی “گەردەلولی ئەقسا”ی لە دژی ئیسرائیل دەستپێكرد، دواتر ئیسرائیل بە هێرشی مووشەكی بۆ سەر كەرتی غەززە و گەمارۆ خستنە سەر كەرتەكە، وەڵامی هێرشەكەی حەماسی دایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا