نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراقدا کۆدەبێتەوە.

بڕیارە لە سەردانەکەیدا نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە دوو ڕێوڕەسمی جیادا بکات کە یەکێکیان ڕێوڕەسمی تایبەت بە 42 ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدر و ڕێوڕەسمی تایبەت بە ساڵیادی تیرۆرکردنی محەمەد باقر سەدرە.

هاوکات، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی چاوی بە هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بکەوێت و لەگەڵیاندا کۆببێتەوە.

کۆتا جار کە نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد ڕۆژی 21ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بوو کە تێیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا