پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووە و لە بارەی كێشەی كەمیی و گرانی نەوت و غاز یاداشتێكی ئاراستەی حكومەت كرد.
لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە یاداشتێك لە بارەی چاودێریكردنی كوالیتی غاز و كەمكردنەوەی نرخ و دادپەروەری لە دابەشكردنیدا لە شارەكانی هەرێم ئاڕاستەی حكومەت بكات، بۆ ئەوەی پشكی هاووڵاتییان پارێزراو بێت و بە ڕێگەی بازرگانی نەفرۆشرێت.
لیژنەكە ڕاشیگەیاندووە، دەبێت كارگەكان و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی غاز پابەند بكرێن بە دروستكردنی كۆگا بۆ عەمباركردنی غاز لە كۆگاكانیاندا بۆ ئەوەی لە كاتی پێویست سوودی لێ وەربگیرێت.