پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی شوباتی بڵاوكردەوە.
كۆمپانیای سۆمۆ، داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق لە مانگی شوباتی ڕابردوودا ئاشكرا كرد و بە پێی راگەیەندراوی كۆمپانیاكە، نزیكەی نۆ ملیار دۆلار بووە.
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ( سۆمۆ ) ڕایگەیاندووە، بڕی نەوتی هەناردەكراوی عێراق لەمانگی شوباتدا 92 ملیۆن و 790 هەزار و 173 بەرمیل بووە.
كۆی داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق لەو مانگەدا هەشت ملیار و 809 ملیۆن و 162 هەزار دۆلار بووە.
بەپێی داتاكانی كۆمپانیاكە، كۆی بڕی نەوتی فرۆشراوی كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی ڕابردوودا 91 ملیۆن و 314 هەزار و 828 بەرمیل بووە.
بڕی نەوتی هەناردەكراوی كەركوك لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە یەك ملیۆن و 475 هەزار و 345 بەرمیل بووە.
كۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەكردووە، تێكڕای نرخی نەوت بۆ مانگی شوبات بۆ یەك بەرمیل بە 94.936 دۆلار دانراوە.