نرخی نەوت بەرزترین ئاستی شەش مانگی رابردوو تۆماردەكات

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزترین ئاستی شەش مانگی رابردووی تۆماركرد، كە ئەوەش یەكەم جارە لەمساڵدا ئەو نرخە تۆمار دەكات.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی، 28 سەنت بەرێژەی لەسەدا 0.6 بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 51.36 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 27 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 48.09 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریكاوە هەیە، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەبازاڕەكانی جیهان داناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا