چەکی قەرەبووی ماددەی 140 دەدرێت بە 845 ئاوارەی کەرکووک

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی ماددەی 140ـی کەرکووک لە راگەیەندراوێکدا ناوی 845 ئاوارەی سنووری کەرکووکی بڵاوکردەوە دەتوانن سودمەندن بن لە چەکی قەرەبووی ماددەی 140.

لە راگەیەندراوەکەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی دەستووری عێراق/ نوسینگەی کەرکووکی ماددەی 140 دا هاتووە، ئەو خێزانانەی کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە، دەتوانن سەردانی نوسینگەی لیژنەی کەرکووک بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی قەرەبووەکانیان.

هەر خێزانێک بڕی 10 ملیۆن دیناری وەک قەرەبوو لەبەرامبەر راگواستنی لە سەردەمی دەسەڵاتی حزبی بەعس پێدەدرێت.

بۆ بینینی ناوەکان کلیک لەم بەستەرەیە بکە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا