پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
خانوویەک لە شاری دیوانیەی باشووری عێراق ڕووخا و بەهۆیەوە پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراقی ڕایگەیاند، لە گەڕەکی وەحدەی سەربە پارێزگای دیوانیە، سەقفی خانوویەک ڕووخا و بەهۆیەوە پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی فریاگوزاری چوونە شوێنی ڕووداوەکە و لەگەڵ گەیشتنیان دارووپەردووی خانووەکەیان هەڵدایەوە و تەرمی قوربانیەکانیان دەرهێنا تا ڕادەستی پزیشکی دادی دیوانیەی بکەن.