نێچیرڤان بارزانی و چەند بەرپرسێکی هەرێم گەیشتنە بەسڕە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند پارێزگار و بەرپرسێکی هەرێم بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی جامی کەنداو گەیشتنە بەسڕە.

ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك بۆ بینینی پاڵه‌وانێتی کەنداو 25 بەرەو بەسڕە بەڕێکەوتن.

پێشتریش هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەهەمان مەبەست گەیشتنە بەسڕە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00ی ئێوارە یەکەم یاری پاڵەوانێتییەکە لەنێوان عێراق و عوماندا بە بەشداری جەماوەرێکی بەرفراوان دەستپێبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا