داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئابدا گەشتووەتە نزیكەی 9 ملیار دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، لە مانگی ئابدا زیاتر لە 106 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە‌و كۆی داهاتەكەشی نزیكەی 9 ملیار دۆلار بووە، بەمەش توانیویەتی قەرەبووی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بكاتەوە.

بەگوێرەی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە مانگی ئابدا 106 ملیۆن‌ و 122 هەزار‌و 679 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.

لەو بڕەش 105 ملیۆن‌و 240 هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەرەكانی باشوور‌و ناوەڕاستی عێراقەوە هەناردەكراوە، هەروەها لە كێڵگەی گەیارەوە 420 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.

بەپێی ئامارەكانی كۆمپانیای سۆمۆ، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك نەوت 84 دۆلارو 78 سەنت بووە، بەوپێیەش كۆی گشتی داهاتی نەوت لە مانگی ئابدا گەیشتۆتە 8 ملیار و 997 ملیۆن دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عیراق لە مانگی ئابدا 3 ملیۆن‌و 432 هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێكدا هەناردەی دەرەوە كردوە‌و توانیویەتی قەرەبووی بەشێكی زۆری ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بكاتەوە، چونكە بەگوێرەی یاسای بودجە دەبێت ڕۆژانە 3 ملیۆن‌و 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەبكرێت، لەو بڕەش 400 هەزار بەرمیل نەوتی لەسەر هەرێمی كوردستان هەژماركراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا