ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆی بنەڕەتی راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتیی بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 راگەیاند و داواش لەو خوێندكارانە دەكات، كە پەڵپیان لە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان هەیە، لە ماوەی چوار رۆژدا فۆڕمی ناڕەزایەتی پڕ بكەنەوە.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردە داوای لە خوێندكارانی پۆلی نۆیەمی بنەرەتی كرد، لە كاتی هەبونی ناڕەزایی لە ئەنجامی نمرەكانتان، دەتوانن لە سنووری پەروەردەی قەزاكان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕبكەنەوە، دڵنتیاییشیان پێ دەدات، كە بە ووردی لە پەڵپەكانیان دەكۆڵنەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە :پەڵپ (اعتراض) لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان دەست پێدەكات وە كۆتا وادە 2021/9/9 دەبێت تا تەواوبوونی كاتی دەوامی فەرمی، سەرجەم قوتابخانەكان و خوێندنگاكان ئاگادار دەكەینەوە، كە لەماوەی دیاریكراو بۆ پەڵپ گرتن ئامادەبن لە قوتابخانەكان و خوێندنگاكانیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.

بۆ وەرگرتنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكان كرتە لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە:  https://9.azmwnakan.com/

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا