حەوت تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك دەستگیركردنی حەوت كەسی راگەیاند، بەهۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

عامر نوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانەوە حەوت كەس لەسەر بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر كراون و ڕوبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك وتیشی “ئەو كەسانە بەپێی مادەی 33 ی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركرون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و ڕووبەڕوی دادگا كراونەتەوە”.

عامر نوری ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی دەستگیركردنیاندا بڕێك ماددەی هۆشبەریان پێبووە و دەستی بەسەردا گیراوە.

دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانە لەكاتێكدایە، هێزەئەمنییەكان هەوڵەكانیان لە ناو شار و سنوری كەركوك بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران چڕكردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا