عێراق سوپا لە نزیك بازگەكانی كەركوك جێگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

سوپای عێراق بەشێك لە هێزەكانی لە نزیك بازگەكانی پارێزگای كەركوك جێگیركردووە و چاوەڕێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەكەن بۆ كشانەوەی هێزەكەیان یاخود ماوەنەیان بۆ بەڕێوەبردنی بازگەكان بەهاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی كەركوك.

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند: پۆلیسی كەركوك چاوەڕێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەكەن تا بزانن ئەو هێزە دەمێننەوە یان پاشەكشە دەكەن.
عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بەشێك لە هێزەكانی سوپای عێراق لە نزیك بازگەكانی سنوری كەركوك بەتایبەت ڕێگەی ( سلێمانی ، هەولێر، شوان) جێگیر بوون و پۆلیسی كەركوكیش چاوەڕێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەكەن تا بزانن پاشەكشە دەكەن یاخود دەمێننەوە و لەگەڵ پۆلیسی كەركوك بەهاوبەشی بازگەكان بەڕێوە دەبەن.

وتیشی : هێزەكانی سوپای عێراق ناتوانن بەتەنها بازگەكان بەڕێوە ببەن ناشتوانن بەبێ هاوبەشی هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە لە هیچ دۆسیەك بكەن كە ڕوودەدەن ، ئەگەر ئەو كارەش بكەن دەبێت ئەنجامەكەی ڕادەستی پۆلیسی كەركوك بكەنەوە.

عامر نوری، ئاماژەی بەوەشكرد، دادوەری لێكۆڵینەوە دۆسێی ئەو ڕووداوانەی كە ڕوودەدەن لە بنكەكانی پۆلیس وەردەگرێت نەك هێزەكانی سوپای عێراق بۆیە ئەوان ناتوانن بەبێ پۆلیسی كەركوك هیچ كارێك ئەنجام بدەن.

بەپێی زانیارییەكان كارمەندانی بازگەكانی ڕێگەی ( سلێمانی ، هەولێر، شوان ) زۆرینەیان لە نەتەوەی كوردن و ئەو هێزە بەبیانوی كەمی كارمەندانی نەتەوەكانی دیكە دەیانەوێت بمێننەوە، لە كاتێكدا بەفەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا تەواوی بازگەكانی سنوری پارێزگای كەركوك رادەستی پۆلیس كران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا